DLC Electronics

زیاتر بمانناسە

مێژووی براندی ®DLC

بە درێژایی مێژووی کارکردنی براندی ®DLC هەوڵ دراوە ژیانێکی باشتر بۆ کڕیارە ئازیزەکانمان بەرهەم بهێنین، ئەویش لەرێی پێشەنگبوون لە فەراهەمکردنی باشترین جۆری تەکنەلۆژیای ئامێرەکان و گەشەسەندن و پەرەپێدانی بەردەوام بۆ بەرهەمەکانمان.
وەك پێشتر و لە ئێستاشدا ®DLC ئامادەباشە بۆ بەرەوپێشچوون و هەنگاونان بۆ داهاتوو.
لە ساڵی 2004 وە لەلایەن کۆمپانیای بەهار گرووپ-بیلاد درووستکراوە و ئامێرەکانی لەسەرانسەری عێراقدا بڵاوکراوەتەوە.
وەك یەکەمین هەنگاو و لە سەرەتاوە بە پێشکەشکردنی تەباخی غازی دەستی پێکرد و بەهۆی ئاست بەرزییەوە توانی رەزامەندی کڕیارانی بەدەست بهێنێت لە ماوەیەکی کورتدا.
ئەم سەرکەوتنە بووە هەنگاوی دواتری براندەکە لەرێی فراوانکردنی جۆری بەرهەمەکانی بۆ ئامێرەکانی دیکەی چێشتخانە و ئامێرە کارەباییەکان.
و پاشان بوونە یەکێك لە براندە پێشەنگ و پڕفرۆشەکانی نێو بازاری ووڵات و زیادبوونی خواست لەسەر بەرهەمەکانی رۆژ لەدوای رۆژ.

ئامانجه‌کان و دوربینی

ئامانجمان پێشکەشکردنی باشترین و بەرزترین کوالێتی ئامێرەکانی نێو ماڵە بە کڕیارەکانمان بۆ یارمەتیدانیان لە باشترکردنی شێوازی ژیانیان.


وە بوون بە باشترین هاوڕێی خێزانە عێراقییەکان.

سیاسەتی کارکردن

®DLC پابەندە بە پاراستنی ژینگە و تەندرووستی و سەلامەتی کارمەند و کڕیار و کۆمەڵگا جیهانییەکان.
ئێمە دەزانین لەرێی مامەڵەی درووست لەگەڵ ژینگە و تەندرووستی گشتی لە تەواوی بەشەکانی کارکردنماندا، دەکرێت بەرهەم و خزمەتگوزاری باشتر پێشکەش بکەین و کار لەسەر داهێنانی زیاتر بکەین کە خزمەت بە نەوەکانی داهاتووشمان بکات.
®DLC بە گرنگییەوە هەوڵ دەدات و کاردەکات بۆ بەرەوپێشبردن و باشترکردنی سیستمەکانی بەرهەمهێنان و کارکردن و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانی بە باشترین شێوە لەگەڵ ڕەچاوکردنی سەلامەتی و تەندرووستی تایبەت بە کارمەند و کڕیارانی.

مه‌رجه‌کان و یاساکان

مه‌رجه‌کانی به‌کارهێنان به‌ گشتی: هه‌موو زانیاره‌کان و ئامێره‌کان و بانگه‌شه‌کان و وێنەکانی نێو ئه‌م وێب سایته‌ مافی بڵاوکردنه‌وه‌ و چاپکردنی پارێزراوه‌ خاوه‌ندارێتی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ گروپی کۆمپانیاکانی به‌هار-بیلاد. هه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌یه‌کی بێ مۆڵه‌تی ئاماژەپێدراوەکانی پێشتر، بە شکاندنی یاسای مافی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی هەژمار دەکرێت.

ناو و براندەکانی "®DLC" و "DLC-IQ.com" و "DLC Electronics" براندی بازرگانی کۆمپانیای DLC Electronics مافی خاوەندارییەتی گروپی کۆمپانیاکانی به‌هار-بیلادە له‌ کۆماری عێراق دا. بڵاوکردنه‌وه‌ی بێ مۆڵه‌ت و له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی هه‌لپه‌سێردراوه‌ به‌پێی یاسا.