DLC Electronics
top background top background

ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدانت

contact icon

پەیوەندیمان پێوە بکە

پێویستیت به‌ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر هه‌یه‌؟ تکایه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه

Warranty icon

دڵنیایی

وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر دڵنیانی ئامێره‌کان

download manual icon

ڕێبەری بەکارهێنەر

گه‌ران به دوای ڕێبەری بەکارهێنەر

ئامێرەکەت هەڵبژێرە:

جۆری ئامێر

مۆدێلی ئامێر

زانیاری دڵنیایی

گەرەنتی چاککردنەوەی ئامێر لەنێوخۆی عێراقدا:

®DLC گەرەنتی دەداتە کڕیاری بەرهەمەکانی. بەوەی لەرێی کۆمپانیای بیلاد بۆ بازرگانی گشتی هەڵدەستێت بە چاککردنەوە و گۆرینی پارچەی ئامێرەکانی لەماوەی دیاریکراوی گەرەنتی ئامێرەکەدا لە دوای کڕینی و بۆ ماوەی 18 مانگ. هەروەها ئەم دڵنیاییە تەنها ئامێرەکانی نێوخۆی عێراق دەگرێتەوە.

مه‌رجه‌کان و یاساکان:

  • ئەم مەرجانە تەنها کڕیاری یەکەمی ئامێرەکان دەگرێتەوە
  • چاککردنەوە و گۆڕینی ئامێرەکان تەنها لەرێی بەشی چاککردنەوەی ®DLC باوەرپێکراو ئەنجام دەدرێت.
  • لەپاش چاککردنەوە و گۆرینی ئامێرەکان، گەرەنتیی ماوەی ئامێرەکە وەک خۆی دەمێنێتەو و بەردەوامی دەبێت تاکو بەرواری دیاریکراوی گەرەنتییەکە بەبێ گۆرانکاری کردن لە ماوەی گەرەنتییەکە.
  • کۆمپانیای بیلاد یان به‌شی خزمه‌ت گوزاری به‌ مافی خۆی ده‌زاێنت پارچەی گۆراو له ئامێره‌که‌دا بۆخۆی هه‌ڵبگرێت
  • گەرەنتی له‌ ماوه‌ی 18 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌شی خزمه‌تگوزاری دڵنیابوون که‌ کێشه‌ی ئامێرەکە هه‌ڵەیەکە لە پارچەکانیدا، نەوەك هۆکاری دەرەکی.
  • کریار ده‌بێت بڕی پاره‌ی پشکنین کردنی ئامێر بدات ئه‌گه‌ر پێویست بوو.
  • لە ئەگەری زیان پێ کەوتنی ئامێر لە / بۆ بەشی چاککردنەوەی ئامێرەکان لەرێی هۆکارە تایبەتەکانی گواستنەوەمان، هەڵدەستین بە چاککردنەوەی زیانەکان بێ بەرامبەر لەگەڵ بەردەوامی ماوەی گەرەنتیی ئامێرەکە
  • کۆمپانیای بیلاد پابه‌نده به‌ گۆرین یان چاککردنه‌وه‌ی ئامێر و پارچەکانی له ماوه‌ی دیاریکراوی گەرەنتیدا
  • گەرەنتیی ئامێرەکە رێکارەکانی بەستن و دانانی ئامێرەکە ناگرێتەوە.
  • ڕێکاره‌کانی چاککردنه‌وه‌ له ماوەی گەرەنتیدا کرێی گه‌یاندن و کردنه‌وه‌ی ئامێره‌کانی له‌گه‌ڵدا نییه‌ و له‌سه‌ر کریاره‌ ئامێره‌کان بگوازێته‌وه‌ بۆ به‌شی چاککردنەوە
  • کارتی گەرەنتی پێویسته‌ مۆر کرابێت له‌لایه‌ن کۆمپانیاوه‌، بەپێچەوانەوە کاری پێ ناکرێت.
  • له‌ کاتی گه‌یاندنی ئامێری زیان پێگه‌شتوو پێویسته‌ کریار وه‌سڵی کڕینی ئامێرەکەش پێشکەش بکات.
  • به‌شی چاککردنەوەی باوه‌رپێکراو هه‌ڵده‌سێتێت به‌ گۆرینی پارچەی ئامێره‌کان به‌هه‌مان جۆری پارچە‌ و هه‌مان کوالێتی بە مەبەستی پێدانی دڵنیایی بە بەکارهێن لەپاش چاککردنەوەی ئامێرەکە
  • کۆمپانیای بیلاد بۆ ماوه‌ی 18 مانگ گەرەنتی ده‌دات بە کۆمپرێسەری فێنککەرەوەکان.
  • تێبینی: له‌ کاتی داواکردنی خزمەتگوزاری چاککردنەوە، پێویسته‌ له‌سه‌ر کریار وه‌سڵی کرینی ئامێرەکە له‌گەڵ کارتی گەرەنتی ئاماده‌بکات بۆ دڵنیا بوونه‌وه‌. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گەرەنتییەکە بە هەڵوەشاوە هەژمار دەکرێت.

گەرەنتی له‌م کاتانه‌دا ئامێره‌کان ناگرێته‌وه:

  • پرنه‌کردنه‌وه‌ی کارتی گەرەنتی به‌شێوازێکی درووست
  • لێك نەچوونی کارتی گەرەنتیی ئامێر و پسووڵەی کڕین لە زانیارییەکانی نێوید
  • ڕەچاونەکردنی ڕێبەری بەکارهێنانی ئامێر لەکاتی بەکارهێنانیدا
  • بەکارهێنانی هەڵە لەلایەن بەکارهێنەوە بەپێی زانیارییە تۆمارکراوەکانی کارمەندی پسپۆڕی کۆمپانیای بیلاد.
  • گۆرانکاری کردن لە بەشی ئەلیکترۆنی یاخود رووکاری دەرەوەی ئامێرەکەدا بەجۆرێک کار بکاتە سەر شێوازی کارکردنی ئامێرەکە
  • چاککردنەوەی ئامێرەکە لەلایەن کەسی باوەڕپێنەکراوی کۆمپانیای بیلاد.
  • هەر ڕووداوێکی لەناکاو و نەخوازراو، بەرزبوونەوەی لەناکاوی ڤۆڵتیەی کارەبا، یاخود ڕووداوی سرووشتی وەک ئاگر کەوتنەوە و هتد..

ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ له ده‌ره‌وه‌ی دڵنیاین:

  • ده‌رگای فرن و مایکرۆوه‌یڤ
  • فلته‌ری سپلیت و فێنککەرەوە
  • وایه‌ری کاره‌با و پاترییه‌کان و ئه‌و کاڵایانەی کە زۆر کارپێکه‌رن.

پەیوەندی کردن بە بەشی هونەری

مه‌رجه‌کان و یاساکان

مه‌رجه‌کانی به‌کارهێنان به‌ گشتی: هه‌موو زانیاره‌کان و ئامێره‌کان و بانگه‌شه‌کان و وێنەکانی نێو ئه‌م وێب سایته‌ مافی بڵاوکردنه‌وه‌ و چاپکردنی پارێزراوه‌ خاوه‌ندارێتی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ گروپی کۆمپانیاکانی به‌هار-بیلاد. هه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌یه‌کی بێ مۆڵه‌تی ئاماژەپێدراوەکانی پێشتر، بە شکاندنی یاسای مافی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی هەژمار دەکرێت.

ناو و براندەکانی "®DLC" و "DLC-IQ.com" و "DLC Electronics" براندی بازرگانی کۆمپانیای DLC Electronics مافی خاوەندارییەتی گروپی کۆمپانیاکانی به‌هار-بیلادە له‌ کۆماری عێراق دا. بڵاوکردنه‌وه‌ی بێ مۆڵه‌ت و له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی هه‌لپه‌سێردراوه‌ به‌پێی یاسا.