DLC Electronics

ثقة.... انصحكم بي DLC

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه

ئامێرێکی ناوازە بۆ ماڵەکەت

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه

قەبارەی گەورەتر رێکخستنی زیاتر

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه

ساردکەرەوەیەکی پێشکەوتوو بۆ ژیانێکی باشتر

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه

هەوایەکی پاکژ لە چێشتخانەکەتدا

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه
dlc red logo

پابەندین بە پێشکەشکردنی

icon

خۆڕاگری

لە ئیمڕۆ تا ماوەیەکی دوورتر دەکرێت متمانەی پێ بکەیت، هۆکاری بەکارهێنانت بۆ هەر ئامێرێکی کوالێتی بەرز تەنها لەبەر بەهێزی و بەتوانایی نیە، بەڵکو لەگەڵیشیدا دەبێت خۆڕاگر بێت و بەرگەی بەکارهێنانە بەردەوامەکانی رۆژانە بگرێت.

icon

دڵنیایی

لە یەکەمین رۆژەوە ®DLC دڵنیاییت پێشکەش دەکات لە بەکارهێنانی ئامێرەکەتدا بە گەرەنتی پێدان بۆ ماوەی 18 مانگ، لێرە کرتە بکە، بۆ زانینی تەواوی مەرج و یاساکانی دڵنیایی ®DLC

icon

کوالێتی

هەمیشە و بەردەوام ®DLC کاردەکات بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کوالێتی ئامێرەکانی، چونکە کوالێتی بەشێکی گرنگە لە رۆشنبیری هەموو کۆمپانیایەك بە جۆرێك کە نزم بوونەوەی کوالێتی ئامێرەکان کەشێکی ناتەندرووست بەرهەم دەهێنێت و ئەمەش لەگەڵ ئامێرەکانی ®DLC ناگونجێت لەبەر ئەوەی بە باشترین براند و ئامێرەکانی بە بەرزترین کوالێتی ناویان دەهێنرێت لەلایەن بریکار و کڕیارەکانمان. هەموو کاتێك ®DLC کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی ئامێرەکانی بە شێوازێکی سەلامەت لەڕێگای بەرزکردنەوەی کوالێتی و زیادکردنی هۆشیاری ئاشنابوون بە ئامێرەکان.

locations background image locations background image locations background image

لە هەموو شارەکانی

عێراق بەردەستە

پێشانگاکانی فرۆشتن

سەردانی بنکه‌ی سه‌ره‌کى فرۆشتن بکە بۆ بینینی سەرجەم بەرهەمەکان

شارەکەت هەڵبژێرە

زانیاری دڵنیایی

گەرەنتی چاککردنەوەی ئامێر لەنێوخۆی عێراقدا:

®DLC گەرەنتی دەداتە کڕیاری بەرهەمەکانی. بەوەی لەرێی کۆمپانیای بیلاد بۆ بازرگانی گشتی هەڵدەستێت بە چاککردنەوە و گۆرینی پارچەی ئامێرەکانی لەماوەی دیاریکراوی گەرەنتی ئامێرەکەدا لە دوای کڕینی و بۆ ماوەی 18 مانگ. هەروەها ئەم دڵنیاییە تەنها ئامێرەکانی نێوخۆی عێراق دەگرێتەوە.

مه‌رجه‌کان و یاساکان:

  • ئەم مەرجانە تەنها کڕیاری یەکەمی ئامێرەکان دەگرێتەوە
  • چاککردنەوە و گۆڕینی ئامێرەکان تەنها لەرێی بەشی چاککردنەوەی ®DLC باوەرپێکراو ئەنجام دەدرێت.
  • لەپاش چاککردنەوە و گۆرینی ئامێرەکان، گەرەنتیی ماوەی ئامێرەکە وەک خۆی دەمێنێتەو و بەردەوامی دەبێت تاکو بەرواری دیاریکراوی گەرەنتییەکە بەبێ گۆرانکاری کردن لە ماوەی گەرەنتییەکە.
  • کۆمپانیای بیلاد یان به‌شی خزمه‌ت گوزاری به‌ مافی خۆی ده‌زاێنت پارچەی گۆراو له ئامێره‌که‌دا بۆخۆی هه‌ڵبگرێت
  • گەرەنتی له‌ ماوه‌ی 18 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌شی خزمه‌تگوزاری دڵنیابوون که‌ کێشه‌ی ئامێرەکە هه‌ڵەیەکە لە پارچەکانیدا، نەوەك هۆکاری دەرەکی.
  • کریار ده‌بێت بڕی پاره‌ی پشکنین کردنی ئامێر بدات ئه‌گه‌ر پێویست بوو.
  • لە ئەگەری زیان پێ کەوتنی ئامێر لە / بۆ بەشی چاککردنەوەی ئامێرەکان لەرێی هۆکارە تایبەتەکانی گواستنەوەمان، هەڵدەستین بە چاککردنەوەی زیانەکان بێ بەرامبەر لەگەڵ بەردەوامی ماوەی گەرەنتیی ئامێرەکە
  • کۆمپانیای بیلاد پابه‌نده به‌ گۆرین یان چاککردنه‌وه‌ی ئامێر و پارچەکانی له ماوه‌ی دیاریکراوی گەرەنتیدا
  • گەرەنتیی ئامێرەکە رێکارەکانی بەستن و دانانی ئامێرەکە ناگرێتەوە.
  • ڕێکاره‌کانی چاککردنه‌وه‌ له ماوەی گەرەنتیدا کرێی گه‌یاندن و کردنه‌وه‌ی ئامێره‌کانی له‌گه‌ڵدا نییه‌ و له‌سه‌ر کریاره‌ ئامێره‌کان بگوازێته‌وه‌ بۆ به‌شی چاککردنەوە
  • کارتی گەرەنتی پێویسته‌ مۆر کرابێت له‌لایه‌ن کۆمپانیاوه‌، بەپێچەوانەوە کاری پێ ناکرێت.
  • له‌ کاتی گه‌یاندنی ئامێری زیان پێگه‌شتوو پێویسته‌ کریار وه‌سڵی کڕینی ئامێرەکەش پێشکەش بکات.
  • به‌شی چاککردنەوەی باوه‌رپێکراو هه‌ڵده‌سێتێت به‌ گۆرینی پارچەی ئامێره‌کان به‌هه‌مان جۆری پارچە‌ و هه‌مان کوالێتی بە مەبەستی پێدانی دڵنیایی بە بەکارهێن لەپاش چاککردنەوەی ئامێرەکە
  • کۆمپانیای بیلاد بۆ ماوه‌ی 18 مانگ گەرەنتی ده‌دات بە کۆمپرێسەری فێنککەرەوەکان.
  • تێبینی: له‌ کاتی داواکردنی خزمەتگوزاری چاککردنەوە، پێویسته‌ له‌سه‌ر کریار وه‌سڵی کرینی ئامێرەکە له‌گەڵ کارتی گەرەنتی ئاماده‌بکات بۆ دڵنیا بوونه‌وه‌. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گەرەنتییەکە بە هەڵوەشاوە هەژمار دەکرێت.

گەرەنتی له‌م کاتانه‌دا ئامێره‌کان ناگرێته‌وه:

  • پرنه‌کردنه‌وه‌ی کارتی گەرەنتی به‌شێوازێکی درووست
  • لێك نەچوونی کارتی گەرەنتیی ئامێر و پسووڵەی کڕین لە زانیارییەکانی نێوید
  • ڕەچاونەکردنی ڕێبەری بەکارهێنانی ئامێر لەکاتی بەکارهێنانیدا
  • بەکارهێنانی هەڵە لەلایەن بەکارهێنەوە بەپێی زانیارییە تۆمارکراوەکانی کارمەندی پسپۆڕی کۆمپانیای بیلاد.
  • گۆرانکاری کردن لە بەشی ئەلیکترۆنی یاخود رووکاری دەرەوەی ئامێرەکەدا بەجۆرێک کار بکاتە سەر شێوازی کارکردنی ئامێرەکە
  • چاککردنەوەی ئامێرەکە لەلایەن کەسی باوەڕپێنەکراوی کۆمپانیای بیلاد.
  • هەر ڕووداوێکی لەناکاو و نەخوازراو، بەرزبوونەوەی لەناکاوی ڤۆڵتیەی کارەبا، یاخود ڕووداوی سرووشتی وەک ئاگر کەوتنەوە و هتد..

ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ له ده‌ره‌وه‌ی دڵنیاین:

  • ده‌رگای فرن و مایکرۆوه‌یڤ
  • فلته‌ری سپلیت و فێنککەرەوە
  • وایه‌ری کاره‌با و پاترییه‌کان و ئه‌و کاڵایانەی کە زۆر کارپێکه‌رن.

لە ئێستادا وێبسایتەکەمان بە زمانی کوردی بەکار دێنیت

دەتوانیت لە خوارەوە زمانی خوازراوت هەڵبژێریت

مه‌رجه‌کان و یاساکان

مه‌رجه‌کانی به‌کارهێنان به‌ گشتی: هه‌موو زانیاره‌کان و ئامێره‌کان و بانگه‌شه‌کان و وێنەکانی نێو ئه‌م وێب سایته‌ مافی بڵاوکردنه‌وه‌ و چاپکردنی پارێزراوه‌ خاوه‌ندارێتی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ گروپی کۆمپانیاکانی به‌هار-بیلاد. هه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌یه‌کی بێ مۆڵه‌تی ئاماژەپێدراوەکانی پێشتر، بە شکاندنی یاسای مافی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی هەژمار دەکرێت.

ناو و براندەکانی "®DLC" و "DLC-IQ.com" و "DLC Electronics" براندی بازرگانی کۆمپانیای DLC Electronics مافی خاوەندارییەتی گروپی کۆمپانیاکانی به‌هار-بیلادە له‌ کۆماری عێراق دا. بڵاوکردنه‌وه‌ی بێ مۆڵه‌ت و له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی هه‌لپه‌سێردراوه‌ به‌پێی یاسا.